گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیسی هەوڵێکی نوێ دەدات بۆ بەرەوپێشبردنی ئابوری میسڕ

2019.11.25 - 20:54
سیسی هەوڵێکی نوێ دەدات بۆ بەرەوپێشبردنی ئابوری میسڕ
ناس کورد- سەرۆکی میسر بەدوای بەهێزکردنی ئابوری وڵاتەکەیدا دەگەڕێت، کۆمپانیایەکی ئیتاڵی بۆ ئەو مەبەستە بردووەتەوە وڵاتەکەى بۆ ئەوەی کەرتی نەوت پێشبخات. , ئەمرۆ دووشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2019، بەسام ڕازی، وتەبیژی سەرۆککۆماری میسڕ ڕایگەیاند: "عەبدولفەتاح سیسی لەگەڵ کڵاودیۆ دیسکاڵزی، سەرۆکی کۆمپانیای ئینی ئیتاڵی بۆ گاز و نەوت ڕێککەوتوە کە کۆمپانیاکە دەستبکات بە پڕۆسەی گەڕان و دۆزینەوەی نەوت و گاز لە میسڕ، سەرجەم وەزارەتەکانیشی ڕاسپاردووە کە هاوکاری ئەو کۆمپانیایە بکەن". , بەسام ڕازی ئاماژەی بەوەشداوە: "سەرۆکی کۆمپانیا ئیتاڵییەکە ڕەزامەندی دەربڕیوە کە پڕۆژەکانیان لە میسڕ گەشەپێبدەن، بەتایبەت لە کێڵگەی 'ضهر'ی گازی سروشتی کە لە دەریای ناوەڕاستدا دەکەوێتە سنورى وڵاتەکەوە". , هاوکات عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆمارى میسڕ ڕایگەیاندووە: "بەشێوەیەکی جدی کار دەکەین لەگەڵ کۆمپانیا ئیتاڵییەکە بۆ ئەوەی پڕۆژەکەیان جێبەجێبکەن و سەرچاوەی داهاتی میسڕ زیاد بکەین و کەرتی وزەی وڵاتەکەش پێش بخەین و دۆزینەوەی نوێ ئەنجام بدەین". , لاى خۆشیەوە کڵاودیۆ دیسکاڵزی باسی لەوەکردووە: "کار دەکەین بۆ ئەوەی بازاڕی میسڕ ببەستینەوە بە بازاری جیهانەوە، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان دروست بکەین". , ,