گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

وردەکارى دۆسییەکە لە ناس کوردەوە بزانە

دەستەی دەستپاکیی عێراق بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین و جێگرەکەی دەستگیر کردووە

2019.11.25 - 18:19
دەستەی دەستپاکیی عێراق بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین و جێگرەکەی دەستگیر کردووە
ناس کورد- بە تۆمەتی تێوەگلانیان بە گەندەڵی ئەمڕۆ دەستەی دەستپاکیی عێراق، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین و جێگرەکەیان دەستگیرکردووە، بەرپرسانی قەزاکەش دەڵێن، "کێشەکە پەیوەندی بە گەندەڵییەوە نییە و تاڕادەیەکی زۆر کێشەکە کەسییە". , لەبارەى دەستگیرکردنى ئەو بەرپرسانەى قەزاکە، محەمەد مەلا حەسەن، قائیمقامی خانەقین تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانقین و جیگرەکەی ئەمڕۆ لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە دەستگیرکران، هۆکاری دەستگیرکردنەکەشیان بەهۆی سکاڵایەکەى بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری خانەقینەوە بوە کە پێیان دەڵین بنەماڵەی سەعدوڵا ئەفەندی". , قائیمقامى خانەقین ئەوەشى ئاشکراکرد: "ئەو بنەماڵەیە لە ساڵی 1981 قەربویان لە حکومەتی عێراق وەرگرتوە بەرامبەر بە دەستبەسەراگرتنی زەویەکانیان، بەڵام چەند ساڵێک لەمەوبەر بڕێک لەو زەوییانەیان پێدراوەتەوە و بەشێکی دیکەشی تێکەڵ بە موڵکی فەرمانگەی دارایی بوە، بۆیە ئەوانیش سکاڵایان لە دەستەی نەزاهە تۆمارکردووە دژ بە بەڕێوبەری کشتوکاڵی خانەقین". , لەلایەکى دیکەوە، ئازاد عیسا، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەگوێرەی زانیارییەکان کێشەکە تاڕادەیەکی زۆر کێشەیەکی کەسییە لەنێوان بنەماڵەی سەعدوڵا ئەفەندی و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین، چونکە ئەو بنەماڵەیە کاتی خۆی قەرەبوی زەوییەکانیان لە حکومەتی عێراق وەرگرتوە و ئێستاش داوای گەڕاندنەوەی زەویەکانیان دەکەن و دەڵین بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین دەستی بەسەردا گرتوە". , بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین ئاماژەی بەوەشکرد، زەوییەکان کشتوکاڵین و بە شەش هەزار دۆنم مەزەندە دەکرێن. , ,