گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى نەوتى عێراق: ڕێککەوتنى سەرەتایی کراوە لەگەڵ هەرێم و نەوت ڕادەست دەکەن

2019.11.25 - 16:25
وەزیرى نەوتى عێراق: ڕێککەوتنى سەرەتایی کراوە لەگەڵ هەرێم و نەوت ڕادەست دەکەن
ناس کورد- وەزیرى نەوتى عێراق، ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندى هەرێم گەیشتونەتە ڕێککەوتنێکى سەرەتایی و "کۆتاییەکى باشى دەبێت" و هەرێمیش بڕیارى داوە 250 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە ڕادەست بکات. , ئێوارەی ئەمڕۆ پاش نزیکەی پێنج کاتژمێر لە کۆبوونەوەى نێوان شاندی حکومەتی هەریمی کوردستان و بەرپرسانى عێراق لە بەغداد، سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: "لەگەڵ شاندەکەی حکومەتی هەرێم لێکتێگەیشتنی زۆرباش هەبوە و ڕێککەوتنێکی سەرەتایی کراوە". , غەزبان ئاماژەی بەوەشکردووە: "حکومەتی هەرێم ڕازی بوە کە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، حکومەتی عێراقیش مانگانە بودجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت". , وەیرى نەوتى عێراق کە هاوکات یاریدەدەرى سەرۆکوەزیرانى عێراقە بۆ کاروبارى وزە، ئەوەشى خستەڕو: "کۆمپانیای سۆمۆ ئاگادارکراوەتەوە کە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لە حکومەتی هەرێم وەردەگرێت، لە مانگى کانونى دووەمی ساڵی داهاتوەوە، کە ڕێککەوتنەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە". , لەئێستاشدا پاش ئەوە ڕێککەوتنە سەرەتاییەی شاندەکەی حکومەتی هەرێم و عێراق، دەبێت ڕێککەوتنەکە بچێتە لای سەرۆکوەزیرانى عێراق و پاش واژوو کردن، ڕێککەوتنەکە دەچێتە پەرلەمانى عێراق بۆ پەسەند کردنى، وەک وەزیرى نەوتى عێراق ئاشکرایکرد. , ,