گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

18 ساڵ هاوسه‌رگیریی دواخست بۆ ئەوەى خەونەکەى بەدیبهێنێت

2019.11.25 - 09:58
18 ساڵ هاوسه‌رگیریی دواخست بۆ ئەوەى خەونەکەى بەدیبهێنێت
ناس کورد-   کچێکى ئەمریکى ماوەى 18 ساڵ هاوسەرگیریی دواخست لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا، ئەوەش بۆ ئەوەى کێشى دابەزێنێت و بتوانێت ئەو جلى بوکێنییە لەبەربکات کە خەونى پێوەدەبینى. . به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى ئۆدێتى، شارمین پرۆكس دارین سكویزر كه‌ دوو هاوڵاتى ئه‌مریكین ساڵى 2001 ده‌بنه‌ دڵدارى یه‌كتر و بڕیارى هاوسه‌رگیرى ده‌ده‌ن، ئه‌وكاته‌ كچه‌كه‌ ته‌مه‌نى 17 ساڵان ده‌بێت به‌ڵام به‌هۆى قه‌ڵه‌وى كچه‌كه‌وه‌ پڕۆسه‌كه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان بۆ 18 ساڵ دواده‌كه‌وێت. . شارمین ده‌ڵێت، دواى ئه‌وه‌ى منداڵێكى له‌دڵداره‌كه‌ى ده‌بێت (له‌كه‌لتورى ڕۆژئاوا منداڵ خستنه‌وه‌ پێش هاوسه‌رگیرى ئاساییه‌) هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات ورده‌ ورده‌ كێشى زیاد ده‌كات و ئه‌وه‌ش واده‌كات جلى بوكێنى  به‌به‌رى نه‌كات، بۆیه‌ بڕیارى دواخستنى هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ده‌دات. . شارمین باسى له‌وه‌شكردووه‌، به‌هۆى زۆر خواردنى شوكۆلاته‌ و زۆر خه‌وتنى شه‌وانه‌وه‌ كێشى زۆر زیاتر بووه‌ به‌جۆرێك نه‌یتوانیوه‌ سه‌رپه‌رشتى منداڵه‌كه‌ى بكات، بۆیه‌ ساڵى 2014 بڕیار ده‌دات به‌ته‌واوى خۆى لاواز بكات و دواتر خه‌ونه‌كه‌شى به‌دێبهێنیت كه‌ له‌ به‌ركردنى جلى سپى بوكێنیه. ئه‌و كچه‌ ئه‌مریكییه‌ كه‌ ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كێشى دابه‌زیووه‌ به‌جۆرێك به‌ئاسانى توانیویه‌تى جلى بوكێنى له‌به‌ر بكات، خه‌ونه‌كه‌شى به‌دیهاتووه‌ و به‌جلى سپى بوكێنیه‌وه‌ دواى 18 ساڵ چووه‌ته‌ ژیانى هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دڵداره‌كه‌ى كه‌ باوكى منداڵه‌كه‌شیه‌تى.