گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارە هەرێم و بەغدا ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکەیان واژۆ بکەن

مەسرور بارزانی: گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو

2019.11.25 - 09:20
مەسرور بارزانی: گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو
ناس کورد-   بڕیارە ئەمڕۆ شاندەکەى حکومەتی هەرێم بچێتەوە بەغدا بۆ "تەواوکردنى" دانوستانەکانى لەگەڵ بەغدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕایگه‌یاند، گفتوگۆكان گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو. . ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق لەزارى فارس عیسا نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەغدا بڵاویکردەوە، وەفدى هەرێم ئەمڕۆ سەردانى بەغدا دەکاتەوە و بۆ تەواوکردنى دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا لەبارەى پڕۆژەى بودجەى ساڵى داهاتووەوە. . ئاماژەى بەوەشکردووە "بڕیارە لە کۆتایی گفتوگۆکانیاندا واژۆ لەسەر ڕێککەوتنى نێوانیان لەبارەى بودجەى ساڵى داهاتووەوە بکەن". . هەر لەو بارەیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تویتێکدا ڕایگەیاند " گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغێكی پێشكه‌وتوو، کە ئەوەش جێگای خۆشحاڵییە". . ئاماژەی بەوەشکردووە "بۆ بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ به‌غدا كارمان كردووه‌، كه‌ پاڵپشتی له‌ مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بکات". . ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، شاندێکی حکومەتی هەرێم چووە بەغدا و لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2020ی عێراق لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەتی عێراق کۆبوونەوە. . دوای گەڕانەوەیان بۆ هەرێم، دوێنێ شاندەکە لەگەڵ مەسرور بارزانی و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە و بڕیاردار ئەمڕۆ دووبارە سەردانی بەغدا بکەنەوە.