گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕووداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى عه‌ربه‌ت- سلێمانی گیان لەدەستدانى دوو کەسى لێکەوتەوە

2019.11.25 - 09:01
ڕووداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى عه‌ربه‌ت- سلێمانی گیان لەدەستدانى دوو کەسى لێکەوتەوە
ناس کورد- درەنگانى شەوى ڕابردوو ڕووداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى عه‌ربه‌ت- سلێمانی ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکى دیکەش برینداربوون. . ڕادیۆى فەرمى هاتوچۆى سلێمانى بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی (نیسان سه‌نی تاكسی، بارهه‌ڵگری مان) له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (عه‌ربه‌ت- سلێمانی) نزیك گوندی ژاڵه‌ ڕوویداوە، به‌هۆی ئه‌و ڕوداوه‌وه‌، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شۆفێر و چوار سه‌رنشینی دیكه‌ی تاكسیبه‌كه‌ برینداربوون. . ئاماژەى بەوەشکردووە، هێڵكاری بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ و هۆكاری سه‌ره‌كی ڕووداوەکەش بۆ پێچكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. . دواى ڕووداوەکە، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ و سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری سلێمانی گواستراونه‌ته‌وه‌.