گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى بڵاوکردنەوەى بەیاننامەى دەستگیرکردنى عەبدولمەهدى .. دژە تیرۆر عێراق: هەژمارەکانمان هاککراون

2019.11.25 - 08:43
دواى بڵاوکردنەوەى  بەیاننامەى دەستگیرکردنى عەبدولمەهدى .. دژە تیرۆر عێراق: هەژمارەکانمان هاککراون
ناس کورد-   سەرچاوەیەکى باڵا لە دژە تیرۆرى عێراق ڕایگەیاند، هەژمارى فەرمى دژە تیرۆر لە تویتەر و فەیسوک هاککراوە و ئەوەى شەوى ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە لەبارەى دەستگیرکردنى عادل عەبدولمەهدییەوە ناڕاستە. . سەرچاوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەو هەواڵانەى لە هەژمارەکانیان لە تویتەر و فەیسوک لە بڵاوکراونەتەوە، ناڕاستن، چونکە هەژمارەکانیان هاککراون. . درەنگانى شەوى ڕابردوو بەیاننامەیەک بەناوى دەزگاى دژە تیرۆرەوە بڵاوکرایەوە، لەبارەى ڕاگەیاندنى یاخى بوونى سەربازى  و دەستگیرکردنى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران بەتۆمەتى کوشتنى خۆپیشاندەران. . لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەک لە زارى تاڵب شەغاتى سەرۆکى دەزگاى دژە تیرۆرەوە ئەو هەواڵانەى ڕەتکردەوە کە لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە و ڕایگەیاند "دەزگاى دژە تیرۆر پارێزەرى گەل و سیستەمى سیاسی دیموکراتى و دەوڵەت و دامەزراوە نیشتیمانییەکانە".