گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوا دەکرێت گردبوونەوە ئەنجامبدرێت

دانیشتنێکى دیکەى دادگا لەبارەى کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانى بەڕێوەدەچێت

2019.11.24 - 17:40
دانیشتنێکى دیکەى دادگا لەبارەى کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانى بەڕێوەدەچێت
ناس کورد- بڕیارە سبەى دووەم دانیشتنى دادگا لەبارەى کەیسى سێوان قادر و منداڵەکانى بەڕێوەبچێت، داوا دەکرێت سبەى سەرجەم ڕێکخراوەکان و چالاکوانان لەبەردەم دادگاى سلێمانى گردببنەوە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا کە پەرچەم عەتا لە "پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە" بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە: "سبەی 25ى تشرینى دووەمى 2019، دووەم دادگایی کەیسی سێوە قادر و منداڵەکانی لە دادی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ئەو ڕۆژە بکەینە ڕۆژی وەرگرتنەوەى مافی سێوان و منداڵەکانی کە بێ ویستی خۆیان لە ژیان دابران". , لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە: "با ھەمووان پێکەوە ڕێکخراوەکان، کۆمەڵەی مەدەنی، چالاکوانان بتوانین بەشداربین، ھاوخەمبین بتوانین ناڵە و ئازاری کەسوکاری سێوان بێنینەوە یادیان و فرمێسکەکانین بسڕین و ماڵە سوتاوەکەی سێوان بکەین بە کۆشکێک کە ھەمیشە سیوان چاوەڕوانێتی". , ئەوە لەکاتێکدایە، لە یەکەم دانیشتنى دادگا لەبارەى کەیسی سێوان و منداڵەکانى، باوکى سێوان بە ناس کوردى وت، ئەوان تەنها بە بڕیارى "لەسێدارەدان"ى هاوسەرى کچەکەیان ڕازى دەبن. , ,