گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سۆران؛ دوو کیلۆ مادەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا

2019.11.24 - 16:43
سۆران؛ دوو کیلۆ مادەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، لە شاری سۆران دەستیانگرت بەسەر بڕی دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا و تۆمەتبارێکیشیان دەستگیرکردووە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند: "کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆران لە شاری سۆران دەستیانگرتوە بەسەر بڕی دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا". , ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لەو بڕە مادە هۆشبەرە کە لە جۆری "تلیاک"ە، تۆمەتبارێکیش دەستگیرکراوە. , ئەمە لەکاتێکدایە، دەستبەسەرداگرتنى مادەى هۆشبەر و دەستگیرکردنى چەندین تۆمەتبار لەبارەى ئەو کەیسانەوە، لە هەرێمى کوردستان بەردەوامییان هەیە. , ,   ,