گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواى خستنەوەى نەوەى زیاتر لە هێزەکانى بەسیج و پاسداران دەکات

به‌رپرسێكى سوپاى پاسداران: ژنه‌كه‌م نه‌خۆشى شه‌كره‌ى نه‌بوایه‌ ئێستا 10 كوڕم ده‌بوو

2019.11.24 - 15:45
به‌رپرسێكى سوپاى پاسداران: ژنه‌كه‌م نه‌خۆشى شه‌كره‌ى نه‌بوایه‌ ئێستا 10 كوڕم ده‌بوو
ناس کورد- جێگرى فەرماندەى گشتى سوپاى پاسدارانى ئێران بەپێویستیدەزانێت خێزانه‌كانى به‌سیج و سوپاى پاسداران نەوەى زیاتر بخەنەوە و لەبارەى خۆیەوە رایگەیاند "ئەگەر ژنەکەى نەخۆشى شەکرەى نەبوایە ئێستا 10 کوڕى دەبوو". . ئاژانسى هه‌واڵى ئێسناى ئێران بڵاوى كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌، 24ى تشرینى دووەمى 2019)، عه‌لى فه‌دوى، جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌كۆنگره‌ى تایبه‌ت بە به‌سیجى خانمان ڕایگه‌یاند ‌:"پێنج كوڕم هه‌یه‌ و خاوه‌نى 13 نه‌وه‌م ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌شم نه‌خۆشى شه‌كره‌ى نه‌بوایه‌ ئه‌وا تا 10 كوڕ لێینه‌ده‌وه‌ستاین". . ئاماژەى‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، ژنه‌كه‌ى له‌كاتى سكپڕبوونى به‌ كوڕى پێنجه‌مینى تووشى نه‌خۆشى شه‌كره‌ بووه‌ و بۆ شه‌شه‌میشیان مه‌ترسى له‌سه‌ر بووه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ترسیه‌ نه‌بوایه‌ ئه‌وا ئێستا 10 كوڕى ده‌بوو. . به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران هیواى خواستوە كچه‌كانى قه‌ره‌بووى بۆ بكه‌نه‌وه‌ و ئه‌وان منداڵى زۆرتر بخه‌نه‌وه‌ و خۆشحاڵى خۆشى نیشانداوە بەوەى كچه‌ گه‌وره‌كه‌شى 4 منداڵى هه‌یه‌ و یه‌كێكى تریش لە کچەکانى كاتێك هاوسه‌رگیرى كردووه‌ خوێندكارى زانكۆ بووه‌ و منداڵیشى هه‌بووه‌. . به‌لاى جێگرى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه‌، خێزانه‌كانى به‌سیج و سوپاى پاسداران ئه‌ركه‌ له‌سه‌ریان نه‌وه‌ى زیاتر بخه‌نه‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ى هیچ ئاماژه‌یه‌كى تر به‌خێزانه‌كانى ناو سوپا و هێزه‌كانى ترى ئێران بكات ئه‌و كاره‌یان له‌سه‌ر پێویست بێت. .