گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکێک ئامۆژگاری ژنان دەکات: لەکاتی دانیشتن قاچتان جووت مەکەن

2019.11.24 - 14:44
پزیشکێک ئامۆژگاری ژنان دەکات: لەکاتی دانیشتن قاچتان جووت مەکەن
ناس کورد- پزیشکێکی ئەمریکی ئامۆژگاری ژنان و کچان دەکات کە لەکاتی دانیشتندا قاچیان جووت نەکەن و  وەک پیاوان دابنیشن و قاچیان لەیەکتر دووربخەنەوە بۆ ئەوەی توشی ئازاری پشت و قاچ نەبن. . باربارا بیرگین، پزیشکی نەشتەرگەری ئێسک لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەکرد، ھۆکاری سەرەکی ئازاری ڕان و ئەژنۆکان لای ژنان، بەهۆی شێوازی دانیشتنیانەوەیە، کە قاچەکانیان جووت دەکەن و ھەندێک جاریش قاچ لەسەر قاچ دادەنێن، ئەوەش وادەکات ماسولکەی ڕانەکان ئازاری تێدا دروست بێت و ئێسکی قاچەکان بەردەوام ئازاری هەبێت. . ئەو پزیشکە باسی لەوەکردووە، شێوازی دانیشتنی پیاوان زۆر باشتر و گونجاوترە وەک لە ژنان و پێویستە ژنانیش وەک پیاوان دابنیشن، ھەرچەندە ئەم شێوازی دانیشتنە زیاتر بۆ ئافرەتان سودی ھەیە لەبەر ئەوەی حەوزی ئافرەت فراوانترە وەک لەپیاوان. . باربارا ڕونیکردەوە :"ئامۆژگاری ژنان و کچان دەکەم، کە تەنها لەکاتێکدا تەنورەیان لەپێدایە و لەشوێنی قەرەباڵخدان، قاچەکانیان دابخەن، چونکە جووت کردنی قاچەکان زیانی زۆر و توشی ئازاری زۆریان دەکات". .