گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

پێرێز 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک تەرخان کرد

2019.11.24 - 13:54
پێرێز 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک تەرخان کرد
ناس کورد-   فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید 200 ملیۆن یۆرۆی تەرخانکرد بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکەیی و هێرشبەرێکی گەورەی کردووەتە ئامانج. . رۆژنامەی دیاریۆ گۆڵ بڵاویکردەوە، دوای سەرنەکەوتنی یۆڤیچ لە ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، پێرێز بۆ زیاتر بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی یانەکەی دەیەوێت هێرشبەرێکی گەورە بۆ یانەکەی بگوازێتەوە. . ئاماژەی بەوەکردووە، تائێستا پێرێز لە بیرۆكەی گواستنەوەی هاری كینی هێرشبەری یانەی تۆتنهام پاشگەزنەبۆتەوە و ئامادەیە پارەیەكی زۆر بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە تەرخان بکات. . ئەو رۆژنامەیە ئاشکراى کردووە، پیرێز بۆ رازیكردنی بەرپرسانی یانەی تۆتنهام ئامادەیە 200 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەو یانەیە بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی هاری کین. .