گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق: سەرپێچى و تاوانەکانى خۆپیشانده‌ران یاساى تیرۆر نایانگرێته‌وه‌

2019.11.24 - 12:02
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق: سەرپێچى و تاوانەکانى خۆپیشانده‌ران یاساى تیرۆر نایانگرێته‌وه‌
ناس کورد-   ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته‌ پاڵ خۆپیشانده‌ران سه‌رپێچى و تاوانى ئاسایین و یاسای تیرۆر نایانگرێته‌وه‌. . له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 24ى نۆڤمبه‌رى 2019 بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق ڕایگه‌یاند، به‌پێى بڕیارێكى دادگاى ته‌میزى فیدراڵى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى كه‌ دراونه‌ته‌ پاڵ خۆپیشانده‌ران سه‌رپێچى و تاوانى ئاسایین و به‌پێى یاسایى سزادانى ساڵى 1969 و به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌ و كارانه‌ى كه‌ ئه‌نجامیانداوه‌ سزا ده‌درێن. . ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، ماده‌ى 13ى تیرۆرى ساڵى 2005 عێراق به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ناسه‌پێنرێت و ئه‌و یاسایه‌ش نایانگرێته‌وه‌. . ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ لەکۆتایی مانگى ڕابردوودا ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق ڕایگەیاندبوو، هەر هێرشێک بەچەک بۆ سەر بارەگاى سەربازى و ئەمنى، بە یاساى تیرۆر مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت و ئەوانەى ئەو کارە بکەن سزاى لەسێدارەدانیان بۆ دەردەکرێت.