گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى هەموارى دەستور خۆپیشاندەران بانگهێشت دەکات

2019.11.24 - 08:42
لیژنەى هەموارى دەستور خۆپیشاندەران بانگهێشت دەکات
ناس کورد-   لیژنەکەى پەرلەمانى عێراق تایبەت هەموارکردنى دەستور بڕیاریدا ژمارەیەک چالاکوانى مەدەنى خۆپیشاندانەکان بانگهێشت بکات، بەمەبەستى تاوتوێکردنى پرسی گۆڕانکاریی دەستورى. . لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دوێنێ کۆبوونەوەیەکى ئەنجامداوە، بەمەبەستى تاوتوێکردنى ئەو پێشنیازانەى لەلایەن مامۆستانى زانکۆ، دادوەران و خوێندکارانى زانکۆ و چین و توێژەکانى دیکەوە ئاڕاستەى کراوە لەبارەى هەموارى دەستورەوە. . لیژنەکە بڕیاریداوە ژمارەیەک چالاکوانى مەدەنى خۆپیشاندانەکان بانگهێشت بکات، بۆ زانینى بۆچونیان لەبارەى هەموارى دەستور و ئەو داواکارییەى شەقام داوایدەکات لەو بارەیەوە. . لیژنەکە بە گرنگى زانیوە بۆچوونى هاوڵاتییان وەربگرێت لەبارەى هەموارى دەستورەوە، لەپێناو گرەنتیکردنى دەنگدانى خەڵک بە هەموارەکە و پەسەندکردنى. . کۆتایی مانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ پەرلەمانى عێراق لیژنەیەکى بۆ هەموارکردنەوەى دەستور پێکهێنا، بەڵام تا ئێستا لیژنەکە ئەو خاڵانەى دیارینەکردووە کە کار لەسەر هەموارکردنەوەیان دەکات. . بڕیارە لیژنەکە لەماوەى چوار مانگدا کارەکانى تەواو بکات، ئەوەش دەبێتە یەکەم هەموارکردنەوەى دەستورى عێراق کە ساڵى 2005 لە راپرسیەکدا لەلایەن زۆرینەى هاوڵاتییانەوە پەسەندکرا.