گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌ بۆ پێدانى زانیارى له‌سه‌رى، توركیا 700 هه‌زار دۆلار ده‌به‌خشێت؟

2019.11.22 - 22:10
ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌ بۆ پێدانى زانیارى له‌سه‌رى، توركیا 700 هه‌زار دۆلار ده‌به‌خشێت؟
ناس کورد-   توركیا بڕى 700 هه‌زار دۆلارى وه‌كو به‌خشین بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى دیاریكرد كه‌ زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر محه‌مه‌د ده‌حلانى به‌رپرسی پێشووى فه‌ڵه‌ستین پێده‌دات. . توركیا ده‌حلان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كارى هه‌واڵگرى بۆ ئیمارات ده‌كات و به‌شداریكردووه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ كوده‌تاكه‌ى ساڵى 2016ى دژ به‌ئه‌ردۆغان. . سلێمان سۆیڵۆ وه‌زیرى ناوخۆى توركیا به‌میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، "ده‌حلان ده‌خرێته‌ لیستى تیرۆریستانی داواكراوه‌وه"‌. . میدیاكانى نزیک لە توركیا، ده‌حلان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆڵى له‌ كوشتنى جه‌مال خاشقچى ڕۆژنامه‌نوسى سعودیه‌ له‌ كونسوڵگه‌رى سعودیه‌ له‌ئه‌سته‌نبوڵدا هه‌بووه‌. . له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ میدیاكانى سعودیه‌، ده‌حلان تۆمه‌ته‌كانى ڕه‌تكرده‌وه‌ و "ئه‌ردۆغانى به‌پاڵپشتى تیرۆریستانى سوریا و دزینى پاره‌ى بانكى لیبیا تۆمه‌تبار كرد" و ده‌شڵێت، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت خۆى بكاته‌ ئه‌میرى موسڵمانان. . ده‌حلان له‌لایه‌ن دادگاى فه‌ڵه‌ستینییەوە و‌ به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى، سێ ساڵ لەمەوبەر سزاى 58 هه‌شت ساڵ زیندانى بۆ دەرکراوە. . ساڵى 2007 ده‌حلان به‌رپرسى ده‌زگایه‌كى ئه‌منیى بووه‌ له‌غه‌زه‌، به‌ڵام دواى كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌كاره‌كانى ئاشكرا بووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ غه‌زه‌ ده‌ركراوه‌.