گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ چاڵێک ئۆتۆمبێل و سەرنشینەکانى قوتدەدات

2019.11.22 - 18:36
ڤیدیۆ؛ چاڵێک ئۆتۆمبێل و سەرنشینەکانى قوتدەدات
ناس کورد-   ژنێک و کچەکەى لە ڕوداوێکى کارەساتبار بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر ڕزگاریان بوو، کاتێک بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کەوتنە ناو چاڵێکى گەورەوە کە لەسەر شەقامێکى ویلایەتى دیوگراندى دوسول لە باشورى بەرازیل دروستببوو. . کاتێک ژنەکە سەرقاڵى لێخوڕینى ئۆتۆمبێلەکەى بوو لى شارى فلوریس دا کونها، توشى شۆک بوو کە بینى چاڵێکى گەورە لەسەر شەقامەکە دروستبووە، بەڵام کاتى پێویستى لەبەردەستدا نەبوو بۆ ئەوەى ئۆتۆمبێلەکەى بوەستێنێت تا نەکەوێتە چاڵەکەوە. . چاڵەکە بەهۆى ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگرەوە کە بەو شەقامەدا تێپەڕى دروستبوو، چەند ساتێک پێش گەیشتنى ئۆتۆمبێلى ژنەکە بە شوێنەکە، ئەوەش بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەى کە کامێراى چاودێرى تۆماریکردووە. https://twitter.com/Fernand39583786/status/1197287833377132545?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1197287833377132545&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.skynewsarabia.com%2Fworld%2F1299944-%25D8%25A8%25D8%25A7%25D9%2584%25D9%2581%25D9%258A%25D8%25AF%25D9%258A%25D9%2588-%25D8%25AD%25D9%2581%25D8%25B1%25D8%25A9-%25D9%2588%25D8%25B3%25D8%25B7-%25D8%25A7%25D9%2584%25D8%25B7%25D8%25B1%25D9%258A%25D9%2582-%25D8%25AA%25D8%25A8%25D8%25AA%25D9%2584%25D8%25B9-%25D8%25B3%25D9%258A%25D8%25A7%25D8%25B1%25D8%25A9-%25D9%2581%25D9%258A%25D9%2587%25D8%25A7 ژنەکە تەمەنى 34 ساڵە و کچەکەشى تەمەنى 12 ساڵە، بەهۆى ڕووداوەکەوە بەسوکى برینداربوون. . شەقامەکە نزیکەى پێنج ساڵ لەمەوبەر دروستکراوە، بەرپرسانى ئەو ویلایەتە پێیانوایە هۆکارى داڕوخانى ئەو بەشەى شەقامەکە بەهۆى زۆرى کێشى بارهەڵگرەکەوە بووە.