گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ خۆپیشاندەر لە بەغدا کوژران و 54ى دیکەش برینداربوون

2019.11.22 - 16:12
سێ خۆپیشاندەر لە بەغدا کوژران و 54ى دیکەش برینداربوون
ناس کورد-   هێزە ئەمنییەکانى عێراق ئەمڕۆ بە تەقەکردن و بۆمبى فرمێسک ڕێژ بەرەنگارى خۆپیشاندەرانى بەغدا بوونەوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و 54ى دیکەش توشى برینداربوون. . پەیامنێرى ناس کورد لە بەغدا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان نیوەڕۆى ئەمڕۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و بۆمبى فرمێسک ڕێژیشیان تەقاندووە، بۆ ئەوەى بڵاوە بە خۆپیشاندەرانى بەغدا بکەن کە لەسەر پردى ئەحرار و دەوروبەرى ناڕەزاییان دەردەبڕى. . وتیشى "سێ خۆپیشاندەر کوژراون و 54 ى دیکەش توشى تەنگەنەفەسى بوون و برینداربوون". . ئەوە لەکاتێکدایە، عەبدولمەهدی کەربەلایی، نوێنەری مەرجعی باڵای شیعەکان لە نەجەف، لەمیانەی وتاری هەینیدا ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی ئاشتییانە جوانترین شێوازی دەربرینە بۆ بەدەستهێنانی مافەکان و بەرجەستەکردنی ستەم و زۆرداری دەسەڵات، دەبێت دەسەڵاتیش ئەو مافە زەوت نەکات و گوێڕایەڵی داوکارییەکانی گەلەکەی بێت”. . ئاماژەی بەوەشکرد، لاپەرەکانی مێژوو ئەوە دووپاتدەکەنەوە کە هۆکاری سەرەکی هەموو ڕاپەرینەکانی جیهان دەرئەنجامى “ستەم و زۆرداری دەسەڵات بوە”.