گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرنگترین خاڵەکانى نێو وتارەکەى نوێنەرى سیستانى

2019.11.22 - 15:18
گرنگترین خاڵەکانى نێو وتارەکەى نوێنەرى سیستانى
ناس کورد- نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف ڕایگەیاند، زۆربەی ڕاپەرینەکان لە جیهاندا بەهۆی ستەم و زۆردارییەوە سەریان هەڵداوە، بەپێویستیشی دەزانێت پەلە بکرێت لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان و گۆرینی ڕیشەیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق. , ئەمڕۆ، هەینی، 22ى تشرینی دووەمی 2019، عەبدولمەهدی کەربەلایی، نوێنەری مەرجعی باڵای شیعەکان لە نەجەف، لەمیانەی وتاری هەینیدا ڕایگەیاند: "نابێت دەسەڵات وەک کۆیلە تەماشای میلەتەکەی بکات و دەستبگرێت بەسەر سەروەت و سامانەکەیدا". , نوێنەرەکەى سیستانى وتیشی: "خۆپیشاندانی ئاشتییانە جوانترین شێوازی دەربرینە بۆ بەدەستهێنانی مافەکان و بەرجەستەکردنی ستەم و زۆرداری دەسەڵات، دەبێت دەسەڵاتیش ئەو مافە زەوت نەکات و گوێڕایەڵی داوکارییەکانی گەلەکەی بێت". , کەربەلایی لە وتارەکەیدا  ئاماژەی بەوەشکردووە، لاپەرەکانی مێژوو ئەوە دووپاتدەکەنەوە کە هۆکاری سەرەکی هەموو ڕاپەرینەکانی جیهان دەرئەنجامى "ستەم و زۆرداری دەسەڵات بوە". , نوێنەری مەرجعی باڵای شیعەکان لە نەجەف ئەوەشی خستوەتەڕو: "ڕاوێژکارەکان زۆرجار دەسەڵاتدار چەواشە دەکەن توشی هەڵەی دەکەن". , کەربەلایی هۆشداریشیدا لە بەردەوامبوونی حکومەت لەڕشتنی خوێن، چونکە دەبێتە هۆکاری نەمانی دەسەڵات و لەناوبردنی. , نوێنەرەکەى مەرجەعییەتى باڵا لە وتارەکەیدا جەختی لەوەشکردووەتەوە، سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان، سورە لەسەر ئەوەی کە حکومەت دەبێت بە شێوەیەکی خێرا دەستبکات بە جێبەجێکردنی چاکسازییەکان بەتایبەتی یاسای هەڵبژاردنەکان و گۆڕینی ڕیشەیی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، چونکە ئەو هەنگاوانە دەبنە هۆکاری تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە گەورەیەی کە ماوەیەکە وڵاتی گرتووەتەوە". , ,