گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ڕەوشێکی مەترسیداردا دەژین

یونسێڤ: پێنج ملیۆن منداڵى سوری پێویستیان بە یارمەتیی خێرا هەیە

2019.11.22 - 14:42
یونسێڤ: پێنج ملیۆن منداڵى سوری پێویستیان بە یارمەتیی خێرا هەیە
ناس کورد- نوێنەری ڕێکخراوى یونسێڤ لە سوریا ڕایگەیاند، منداڵانی سوریا لە ڕەوشێکی زۆر خراپدا دەژین، لەئێستادا پێنج ملیۆن منداڵى سوری پێویستیان بە یارمەتیی خێرا هەیە. , فران ئەکوێزا، نوێنەری ڕێکخراوى یونسێڤ سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە سوریا ڕایگەیاند: "لەئێستادا پێنج ملیۆن منداڵ لە سوریا پێویستیان بە یارمەتی هەیە، لەو ڕێژەیەش دوو مليۆن و 600 هەزار منداڵ لە ئاوارەکانی ناوخۆی سوریان". , ئەکوێزا لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەوەشی خستوەتەڕو، لە مانگی ئەیلولی ڕابردووەوە نزیکەی هەزار و 800 پێشێلکاری دەرهەق بە منداڵانی سوریا ئەنجامدراون، ئەو پێشێلکارییانەش بریتین لە کوشتن، برینداربوون، بەسەربازکردنی زۆرەملێ، ڕفاندن و هێرشکردنەسەر قوتابخانەکان و بنکە تەندروستییەکان. , نوینەرەکەی یونسێڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیدا 657 منداڵ گیانیانلەدەستداوە و 324 منداڵی دیکەش برینداربوون، جەختی لەوەشکردووەتەوە  ڕەنگە ژمارەکان زۆر لەو زیاتر بن. , لەبارەى مەترسییەکانى سەر منداڵەکان، ئەکوێزا ئاماژەى بەوەکردووە، ئاستی مەترسییەکان هیچ جیاوازییەکییان نییە لەگەڵ ئەو مەترسییانەدا کە لە ساڵی 2018 دووچارى منداڵانى سوریا بوونەتەوە. , ,