گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

مۆرینۆ بۆ یاریزانانی تۆتنهام: ئەبم بە باوکتان بە هاوڕێتان تەنانەت کچە هاوڕێشتان ئەوەی ئێوە بتانەوێت

2019.11.22 - 13:54
مۆرینۆ بۆ یاریزانانی تۆتنهام: ئەبم بە باوکتان بە هاوڕێتان تەنانەت کچە هاوڕێشتان ئەوەی ئێوە بتانەوێت
ناس کورد- ڕۆژنامەکانی بەڕیتانیا پلانەکانی خۆزێ مۆرینۆی پرتوگالییان لە یانەی تۆتنهام ئاشکراکرد، ئاماژەیان بەوەکردووە، مۆرینۆ بە یاریزانەکانی وتوە، دەبێت بە هەرشتێک کە یاریزانەکانی بیانەوێت، تەنانەت بە کچە هاوڕێشیان. , ڕۆژنامەی میرۆری بەڕیتانی بڵاویکردەوە، کە مۆرینۆ پلانەکانی خۆی خێرا گەیاندووەتە بەرپرسانی یانەی تۆتنهام و داوای لێکردوون، بەخێرایی گرێبەستی هەرسێ یاریزان ئێریکسن و ڤێرتۆنغێن و ئاڵدەرفیرد نوێبکەنەوە. , بەگوێرەی ڕؤژنامەکە، مۆرینهۆ بە بەرپرسانی یانەکەشی ڕاگەیاندووە، ئەگەر سەرکەوتو نەبوون لە هێشتنەوەی ڤێرتۆنغێن یاخود ئاڵدەرفیرد، ئەوا گرێبەست لەگەڵ ڕۆبن دیازی بەرگریکاری یانەی بەنفیکا واژوو بکەن. , هاوکات سپێشڵ وەن داوایەکی دیکەی لە بەرپرسانی یانەکەی ئەوەیە، کە نیمانیا ماتێچی سڕبی بۆ بگوازنەوە، ئەوەشی جێی سەرنجە، ئەو یاریزانە کاتێک لە یانەی چێڵسی لەژێر دەستی مۆرینۆ یاری دەکرد و دواتر مۆرینۆ بوە ڕاهێنەری یانەی مانچستەریونایتد، ئەوکاتیش داوای گواستنەوەی ماتێچی کرد و یاریزانەکەی لەگەڵ خۆی بەرەو مانچسەر برد، ئێستاش دەیەوێت بەرەو تۆتنهام پەلکێشى بکات. , لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، لەکاتى کۆبوونەوەى لەگەڵ یاریزانەکان بۆ وەرگرتنى پشتیوانییان مۆرینۆ پێی وتون: "ئەبم بە باوکتان، هاوڕێتان، تەنانەت کچە هاوڕێشتان، هەرشتێک ئێوە بتانەوێت". , ,