گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوربانى هەیە

خۆپیشاندەرانی بەغداد پردی ئەحراریان داخست و گرژی دروست بوە

2019.11.22 - 11:41
خۆپیشاندەرانی بەغداد پردی ئەحراریان داخست و گرژی دروست بوە
ناس کورد- ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندانەکانی بەغداد و چەند شارێکی دیکەی عێراق دەستیانپێکردەوە، بەگوێرەی میدیاکان، خۆپیشاندەران پردی ئەحراریان کۆنتڕۆڵکردووە و هێزە ئەمنییەکانیش لەڕێگەی گازى فرمێسکڕێژەوە دەیانەوێت بڵاوەیان پێبکەن. , ئەمڕۆ هەینی، 22ی تشرینی دووەمی 2019، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، خۆپیشاندان لە بەغداد، کەربەلا، ناسڕییە و بەسڕە دەستیپێکردووەتەوە و لە بەغدادیش خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە. , ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەغداد خۆپیشاندەران بەتەواوی پردی ئەحراریان داخستوە و هاتوچۆ تێیدا پەکی کەوتوە، هێزە ئەمنییەکانیش لەڕێگەی بۆمبی گازی فرمێسکڕێژەوە دەیانەوێت بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن. , ئەوەش خراوەتەڕو، پێدەچێت لە دوای نوێژی هەینییەوە خۆپیشاندانەکان فراونتر بن و خۆپیشاندەران باس لە خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکەن لەوکاتەدا. , لە ئەنجامى ئەو توندوتیژییانەش، بەگوێرەى ئامارە نافەرمییەکان دەیان خۆپیشاندەر بریندار بوون، لە ئەنجامى کاریگەرى گازى فرمێسکڕێژیشەوە چەند خۆپیشاندەرێک توشى تەنگەنەفەسى بوون. , ,