گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی مامۆستایەکی ئاینی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

2019.11.22 - 08:35
پۆلیسی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی مامۆستایەکی ئاینی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ناس کورد- لەبارەی گیانلەدەستدانی مامۆستایەکی ئاینی لە شاری هەولێر، پۆلیس ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ ئاسەوارێکی گولە و لێدان بە جەستەیەوە نەبوە و بەهۆی "کەوتنەخوارەوە" گیانیلەدەستداوە. , پاش ئەوەی تەرمی یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی عاسی لە شاری کەرکووک، دوێنێ لە هەولێر دۆزرایەوە و گومان لە کوشتنی دەکرا، کەسوکارەکەی داوای ڕونکردەنەوەیان لە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر کرد. , لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو مامۆستا ئاینییە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: "دوای دۆزینەی تەرمی ئەو مامۆستا ئاینیە لە شوقەکانی زانیاری لە شاری هەولێر لە کاتژمێر 11:30 خولەکی پێشنیوەڕۆ، دواتر تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کرا و دوای پشکنین و توێکاری کردنی تەرمەکە دەرکەوت کەوا، گیانلەدەستدانەکەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەوە بوە". , پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی دادی دەرکەوتوە، ھیچ شوێنەوارێکی گوله و لێدان، یان ھەر ھۆکارێکی دیکە بە جەستەوەیەوە دیار نەبوە و گیانلەدەستدانەکەشی تەنھا کەوتنە خوارەوە له شوێنێکى بەرزەوە بوە. , جەختیشلەوەکراوەتەوە، پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ دۆسییەکە کراوەتەوە و لەھەر پێشھاتێکی لێکۆلینەوەکان ڕوونکردنەوەی زیاتر دەخەنەڕو. ,