گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی هەوڵی بڕینی دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران عەلی حەمەساڵح ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

2019.11.21 - 21:45
لەبارەی هەوڵی بڕینی دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران عەلی حەمەساڵح ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە
ناس کورد-   لەبارەی بڕینی دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەناوی پڕۆژەی چاکسازییەوە، عەلی حەمەساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان دڵنیایی بە موچەخۆراندا و ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک نە لەحکومەت و نە لە وەزارەتی دارایی باس لە شتی وا نەکراوە و ئەگەر لە ئایندەشدا هەبێت، بەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەن. . عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە:" له‌م ڕۆژانه‌دا پرسیاری زۆر کراوه‌ له‌سه‌ر بڕینی ده‌رماڵه‌ی 150 هه‌زاری مامۆستایان و چه‌ندین جۆری دیکه‌ی ده‌رماڵه‌، دڵنیابن وه‌ک نوێنه‌ر و پارێزه‌رتان به‌دواداچونی ته‌واومان کردووه‌ هه‌م له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌م له‌ وه‌زاره‌تی دارایی، نه‌ بڕیارێک هه‌یه‌ نه‌ کۆبونه‌وه‌یه‌ک کراوه‌ نه‌ خاڵێک جێگیرکراوه‌، کە باس له‌ بڕینی هیچ جۆره‌ ده‌رماڵه‌یه‌ک بکات". . سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان نوسیویەتی: "ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نیا وتراوه‌ ده‌رماڵه‌ ڕێکبخرێته‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت ئه‌مه‌ بۆ 150 هه‌زاری مامۆستا یان ده‌رماڵه‌یه‌کی یاسایی فه‌رمانبه‌ربێت، دڵنیابن ڕێگا ناده‌ین مافی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران پێشێلبکرێت". . عەلی حەمەساڵح جەختیشیکردووەتەوە، ئه‌گه‌‌ر له‌ ئاینده‌ش هه‌ر بڕیارێک هه‌بێت، ڕاستیه‌کان وەک خۆی بە هاوڵاتیان دەڵێن و بەرگری لە مافەکانیان دەکەن. . ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک لە پەرلەمانتاران ئاماژەیان بەوەکرد، حکومەتی هەرێم دەیەوێت بەناوی پڕۆژە یاسای چاکسازییەوە دەرماڵەی فەرمانبەران و مامۆستایان ببڕێت و بەشێوەیەکی دیکە پاشەکەوتی موچە بسەپێنێتەوە. .