گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو بەندکراوی سیاسی ڕۆژهەڵاتى کوردستان ئازادکران.. 25 ساڵ لە زینداندا بوون

2019.11.21 - 21:21
دوو بەندکراوی سیاسی ڕۆژهەڵاتى کوردستان ئازادکران.. 25 ساڵ لە زینداندا بوون
ناس کورد- دوو بەندکراوی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای زیاتر لە 25 ساڵ بەندکردنیان، ئەمڕۆ لە بەندینخانەی ناوەندی ورمێ، ئازاد کران. . ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2019)، عوسمان مستەفاپوور، زیندانی سیاسی خەڵکی پیرانشار، دوای 28 ساڵ بەندکردن و محەمەد نەزەری، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سایین قەڵا دوای 25 ساڵ بەندکردن، لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ئازاد کران. . عوسمان مستەفاپوور، تەمەنی 53 ساڵە و خەڵکی پیرانشارە، لە بەرواری 13ی حوزەیرانی ساڵی 1991 لە شەڕێکی نێوان پێشمەرگەکانی حزبی دیموکرات و هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمیە بەدیل گیرا. . هاوکات لە هەمان ساڵدا حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا، بەڵام ساڵی 2000 حوکمەکەی هەڵوەشایەوە و بۆ 10 ساڵ بەندکردن کەمکرایەوە، هەر ئەو ساڵە لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمیە بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی 25 ساڵ بەندکردنی بە سەردا سەپا و سەرجەم حوکمەکەی بوو بە 35 ساڵ بەندکردن. . هەروەها، محەمەد نەزەری، کە لەدایکبووی شاری سایین قەڵای پارێزگای ورمیەیە، لە بەرواری 9ی ئایاری ساڵی 1994 و لە تەمەنی 23 ساڵیدا بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) دەستبەسەرکرا و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام دواتر حوکمەکەی هەڵوەشایەوە و کەم کرایەوە بۆ بەندکردنی هەتاهەتایی. .