گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی: ڕۆناڵدۆ بەدزییەوە هاوسەرگیری کردووە

2019.11.21 - 16:38
ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی: ڕۆناڵدۆ بەدزییەوە هاوسەرگیری کردووە
ناس کورد- بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئەوروپا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پرتوگالی بەدزییەوە لە وڵاتی مەغریب هاوسەرگیری کردووە و بە فەرمی جۆرجینیا ڕۆدریگزی کردووەتە هاوسەری خۆی. . لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی نۆڤێلا 2000ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ڕۆناڵدۆ لە ئاهەنگێکی زۆر تایبەت و نهێنیدا لە وڵاتی مەغریب هاوسەرگیری فەرمی لەگەڵ جۆرجینیا ڕۆدریگێزی خۆشەویستیدا کردووە. . ئەو ڕۆژنامە ئیتاڵییە ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگەکە "بەدر هاری" هاوڕێی نزیکی ڕۆناڵدۆ، کە خەڵکی وڵاتی مەغریبە، هاوکاری کردووە و سەرپەرشتی ئاهەنگەکەی کردووە. . بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا رۆناڵدۆ ڕایگەیاند بەمزووانە هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینیا دەکات. . هاوکات، ڕۆناڵدۆ بەشێکی زۆری سامانەکەی خۆی کردووە بە ناوی جۆرجینیاوە کە سێ منداڵیان هەیە و جگە لەو سێ منداڵە، جۆرجینیا کوڕە گەورەکەی ڕۆناڵدۆش بەخێو دەکات. .