گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

مێژوویه‌كه‌ له ‌شۆڕشى كورد

ڕۆمانى نوسه‌رێكى كورد له‌ وڵاتى كوه‌یت قه‌ده‌غه‌ کرا

2019.11.21 - 15:13
ڕۆمانى نوسه‌رێكى كورد له‌ وڵاتى كوه‌یت قه‌ده‌غه‌ کرا
ناس کورد- سه‌ردار عه‌بدوڵا نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارى كورد و خاوه‌نى ڕۆمانى (أتیلا اخر العشاق) تایبه‌ت به ‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: "ڕۆمانەکەم لەڕێى ده‌زگاى هاشێت ئه‌نتوانه‌وه‌ به‌شدارى له‌ پێشانگایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له ‌وڵاتى كوه‌یت كرد،‌ کە ئەو ده‌زگایه‌ خۆى ڕۆمانه‌كه‌ى منى چاپكردووه‌". , ئەو نوسەرە کوردە ئەوەشى وت: "پاش گه‌یشتنى ڕۆمانه‌كه‌م بۆ خستنەڕوى له‌و پێشانگه‌یه‌دا، له‌لایه‌ن كارگیڕى پێشانگاكه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى كوه‌یت سه‌رپه‌رشتى ده‌كات، ده‌زگاى هاشێت ئه‌نتوان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕۆمانه‌كه‌ى من ناخه‌نه‌ڕو و پیشاندانیشى له‌و پێشانگایه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌". , سه‌ردار عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شى خستەڕو، ڕۆمانەکەى بە زمانى عەرەبى نوسیوە و له ‌زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا له‌ چه‌ندین پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تی خراوەتەڕو، لەوانە به‌یروت، قاهیره‌، جه‌زائیر، شاریقه‌، مه‌غریب، عومان و به‌غداد و چەند شارێکى تریش، وتیشی، هیچ كێشه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه‌ى كوه‌یت ڕوبه‌ڕوى ڕۆمانەکەى نەبوەتەوە. , له‌باره‌ى هۆكارى قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌شییه‌وه‌، سه‌ردار عه‌بدوڵا ئەوەى ئاشکراکرد، هێشتا لاى ڕون نییه‌ هۆكارى ئەو کارە چییه‌، به‌ڵام ده‌زگاكه‌ له ‌په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتى كوه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى بزانێت و هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و گرفته‌ش بدات، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى ئه‌وانه‌وه‌ چاودێرى ڕوداوه‌كه‌ ده‌كات. , ڕۆمانى (أتیلا اخر العشاق) كه‌ باس له‌ مێژوویه‌ك له ‌شۆڕشى نوێى کورد به‌شێوەیەکى هزرى و فه‌لسه‌فه‌ى ده‌كات، ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ده‌زگاى هاشێت ئه‌نتوانى لوبنانییه‌وه‌ چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌، جگه‌ له ‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ش پێشوازییه‌كى باشى لێكراوە. , ,