گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایا پارێزگاری کرماشان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژراوە؟

2019.11.21 - 14:27
ئایا پارێزگاری کرماشان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژراوە؟
ناس کورد- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 21ى تشرینی دووەمی 2019، سایتى ئیرناى نزیك له‌ حکومەتی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، شه‌وى ڕابردوو هۆشه‌نگ بازۆند، پارێزگاری کرماشان به‌شدارى كۆنگره‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ كاروباره‌كانى نیشته‌جێكردنى خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى ترى خزمه‌تگوزارى ناوچه‌كه‌ی كردووه‌. . به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ى ئیرنا، كۆنگره‌كه‌ له ‌هوتێل پارسیانى شارى كرماشان به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى حكومیى و ئه‌منیى ناوچه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌. .. له ‌وته‌یه‌كدا پارێزگارى كرماشان وتی، "سه‌ره‌ڕاى دابینكردنى چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كى پێویست بۆ ناوچه‌كه‌مان، هه‌وڵمانداوە ته‌واوى ئه‌و شوێنانه‌ نۆژه‌ن بکەینەوە كه‌ له ‌ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوودا به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌وه‌ وێران بوون." .. بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ له ‌میدیا فه‌رمییه‌كانى ئێران دوای ئه‌وه‌ هات له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگۆى كوژرانى پارێزگارى کرماشان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانى شاره‌كه‌وه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.