گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆی ساتی شکستی سیستمی بەرگریی سوریا لە بەرپەچدانەوەى موشەکەکانى ئیسرائیل

2019.11.21 - 11:30
ڤیدیۆی ساتی شکستی سیستمی بەرگریی سوریا لە بەرپەچدانەوەى موشەکەکانى ئیسرائیل
ناس کورد- لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە کەناڵی 13ی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت کە موشەکەکانی سوپای بەرگریی ئاسمانی سوریا لەدوای تەقاندنیان یەکسەر دەکەونە زەوی. . بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵەکە، موشەکی "زەوی بە ئاسمانی" سوپای سوریا بۆ بەرپەچدانەوەى بۆردومانی ئیسرائیل تەقێنراوە، شەوی سێشەممەى پێشوو، ئیسرائیل چەند بنکە و بارەگایەکی سوری و ئێرانی لە دیمەشق کردە ئامانج. . بەپێی ڤیدیۆکە، موشەکەکان دوای چەند چرکەیەک لە تەقاندنیان دەکەونەخوارەوە و ناتوانن ئامانجەکانیان بپێکن. . [video width="640" height="360" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/11/ڤیدیۆی-ساتی-شکستی-سیستمی-بەرگریی-سوریا-لە-بەرپەچدانەوەى-موشەکەکانى-ئیسرائیل.mp4"][/video] سوریا پشت بە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سامی ڕوسی دەبەستێت کە زۆرجار ناتوانێت بەرپەچی موشەکە پێشکەوتووەکان بداتەوە. . پێشتر ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی سوری ڕایگەیاند کە هێزی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سوریا بەرپەچی هێرشەکەى شەوی سێشەممەى ئیسرائیلی داوەتەوە لە دەوروبەری دیمەشق و "زۆربەى موشەکەکانی تێکشکاندووە پێش ئەوەى بگەنە ئامانجەکانیان." . ڕۆژێک دوای هێرشەکە، ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەکە وەڵامدانەوە بووە بۆ ئەو هێرشەی کە هێزە ئێرانییەکان ئەنجامیان داوە بۆسەر خاکی ئیسرائیل لەڕێگەی تەقاندنی چوار موشەکەوە. . دەشڵێت، "بۆردومانەکە سەکۆی موشەکی زەوی بە ئاسمان و کۆگای چەک و تەقەمەنی سوپای سوریا و فەیلەقی قودسی ئێرانییان بە ئامانج گرتووە."