گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە گازی فرمێسکڕێژ و گولـلە

هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ چوونەناو پردی سنک و ئەحرار لە بەغدا شکستی هێنا

2019.11.21 - 09:54
هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ چوونەناو پردی سنک و ئەحرار لە بەغدا  شکستی هێنا
ناس کورد- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، هێزێکی ئەمنی عێراقی بە گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی دا بچێتە ناو هەردوو پردی سنک و ئەحرار و خۆپیشاندەران بڵاوەپێبکەن بەڵام "شکستیان هێنا". . پەیامنێری ناس کورد وتی، "هەر درەنگانێکی شەو، هێزێکی تری چالاکە مەدەنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر بۆئەوەى گۆڕەپانەکە چۆڵ بکەن، ئەوان گازی فرمێسکڕێژ و گولـلەشیان بەکارهێناوە." . وتیشی، "هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە هیچ کام لەو شوێنەنانە کۆنتڕۆڵ بکەن و هێشتا بەدەست خۆپیشاندەرانەوەیە." . ماوەى چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندەران پردی ئەحراریان کۆنتڕۆڵکردووە کە یەکێکە لە پردە گەورە و قەرەباڵغەکانى بەغدا. . نزیکەى دوو مانگە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی عێراقییەکان لەدژی "گەندەڵی و خراپی حکومڕانی و هەژمونی ئێران لە عێراق" لە بەغدا و شارەکانى باشور دەستیپێکردووە و هێشتا بەردەوامن. . بەپێی دواین ئاماری دەستەى مافی مرۆڤی عێراق، تائێستا نزیکەى 400 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 15 هەزار کەسیش بریندار بوون کە 700 کەسیان کەمئەندامی هەمیشەیی بوون.