گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبدولمەهدى: داواکارییەکانى خۆپیشاندەران گونجاون بۆ جێبەجێکردن

2019.11.21 - 08:52
عەبدولمەهدى: داواکارییەکانى خۆپیشاندەران گونجاون بۆ جێبەجێکردن
ناس کورد- سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکرایکرد، داواکارییەکانى خۆپیشاندەران گونجاون بۆ جێبەجێکردن، ئەوەشى خستوەتەڕو، پاڵنەرەکانى کێشەکانى لە سیستمى سیاسی عێراق ئاشکراکردووە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا، عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوەکردووە: "ئێمە کاردەکەین بۆ چاکسازى وڵاتەکە، بە دابینکردنى داواکارییەکان و گەشەپێدانێکى گشتى ئەوەش تەنها وەک وەڵامدانەوەى داواکارییەکانى خۆپیشاندەران". , عەبدولمەهدى ئەوەشى خستوەتەڕو: "سەرجەم داواکارییەکانى خۆپیشاندەران گونجاون بۆ جێبەجێکردن، بە هەستکردن بە بەپرسیاریەتى بۆ بەرژەوەندى عێراق". , سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەوەشى ڕاگەیاندووە، لە ساڵى یەکەمیدا حکومەت کۆمەڵێک کێشە و ئاڵەنگارى تێپەڕاندووە، دەشڵێت: "ئێمە دروستبووین بۆ ئەوەى خزمەتى گەلەکەمان بکەین، شەڕى هەژاری و گەندەڵى بکەین، چاکسازى بهێنینە دی". , بە وتەى سەرۆکوەزیران، ئەوان ئەو پاڵنەرانەیان دۆزیوەتەوە کە بوونەتەهۆى دروستبوونى کێشە لە سیستمى سیاسی وڵاتەکە، کە پێویستە چارەسەرى بکەن. , ئەم وتانەى عادل عەبدولمەهدى هاوکاتى بەردەوامى خۆپیشاندانەکانى عێراقییەکانە لە بەغداد و چەندین شارى دیکەى عێراق، وێڕاى بەڵێنەکانى حکومەتیش تا ئێستا ئاگرى خۆپیشاندانەکان نەکوژاونەتەوە. , ,