گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حكومه‌ت ماڵ و موڵكى زانكۆیه‌كى داود ئۆغڵۆى بلۆك كرد

تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌ردۆگان له ‌هاوبیرانى دوێنێى و نه‌یارانى ئه‌مڕۆى داخستنى دامه‌زراوه‌یەکى زانستی بەدواداهات

2019.11.20 - 21:24
تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌ردۆگان له ‌هاوبیرانى دوێنێى و نه‌یارانى ئه‌مڕۆى داخستنى دامه‌زراوه‌یەکى زانستی بەدواداهات
ناس کورد- بانكێكى سەربە حکومەتى تورکیا، سه‌رجه‌م ماڵ و موڵكى زانكۆیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بلۆك کرد، کە خاوەندایەتییەکەى دەگەڕێتەوە بۆ داود ئۆغلۆ، زانكۆكه‌ش ده‌ڵێت، كاره‌كه‌ نایاساییه‌ و ئامانجى په‌كخستنى زانكۆكه‌یه‌ نه‌ك شتى تر. , گۆڤارى فۆرن پۆڵسى بڵاویكرده‌وه‌، دادگاى ئه‌سته‌نبوڵ پاڵپشتى داوایه‌كى (بانكى خه‌ڵق)ى حكومه‌تى توركیاى كرد، بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى بڕى 70 ملیۆن دۆلار لە زانکۆى "ئەستەنبوڵى شەهیر"، کە پێشتر وەک پاڵپشتیكردنى زانكۆكه‌ پێی بەخشیوە. , لە یەکەم هەنگاویشیدا بۆ لێسەندنەوەى ئەو پارەیە، بانکى خەلق سه‌رجه‌م موڵك و ماڵى ئه‌و زانكۆیه‌ى بلۆك كرد، ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه،‌ هۆكارى ئه‌و كاره‌ى  ئه‌وه‌یه‌ نرخى زه‌وى ئه‌و زانكۆیه‌ قه‌ره‌بوى ئه‌و پاره‌یه‌ ناكاته‌وه‌ كه‌ پێیاندراوه‌. , بانکى خەلق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له ‌لیستى ڕه‌شدایه،‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى پابه‌ند نه‌بوه‌ به‌ سه‌پاندنى سزا ئابورییه‌كان‌ بەسەر ئێراندا. , فۆرن پۆڵسى باسى له‌وه‌شكردووه‌، ده‌ركردنى ئه‌و بڕیاره‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ وازهێنانى داود ئۆغڵۆ له‌ حیزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان و گومانى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئەو بانکە فه‌رمانه‌كانى ئه‌ردۆگانى له‌و كاره‌دا جێبه‌جێكردبێت. , زانكۆى ئه‌سته‌نبوڵى شه‌هیر ساڵى 2008، له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆوە‌ له ‌ناوه‌ندى شارى ئه‌سته‌نبوڵ دامه‌زراوه‌، زیاتر له‌ نۆ هه‌زار خوێندكارى هه‌یه‌. , گۆڤاره‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستوه‌تەڕو، بلۆككردنى هه‌ژمارى بانكى و موڵك و ماڵى ئه‌و زانكۆیه‌ واتا پێنه‌دانى مووچه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى، به‌وه‌ش گرفتى گه‌وره‌ بۆ زانكۆكه‌ دروست ده‌بێت. , له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا زانكۆكه‌ ڕه‌خنه‌ى توندى له‌و بڕیارهى بانکە حکومییەکە گرتوە، ڕایگەیاندووە، ئه‌و كاره‌ هیچ بنه‌مایه‌كى یاسایی نییه‌ و مه‌به‌ستیش بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایى وڵات نییه،‌ به‌ڵكو ئامانجى په‌كخستنى ده‌زگایه‌كى فێركارى زانستى سه‌ركه‌وتوه‌. , زانكۆى ئه‌سته‌نبوڵى شه‌هیر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، بانکى خەلق ڕێگه‌یان نادات سود له‌و قه‌رزه‌ وه‌ربگرن كه‌ بۆ زانكۆكه‌یان ته‌رخانكراوه‌، به‌بیانوى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایی. , ,