گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە وتەى کەسوکارى بە دەمانچە خۆى کوشتوە

گەرمیان؛ تەرمى هاوڵاتییەک گەیەندرایە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى کەلار

2019.11.20 - 20:00
گەرمیان؛ تەرمى هاوڵاتییەک گەیەندرایە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى کەلار
ناس کورد- ئێوارەى ئەمڕۆ، تەرمی هاوڵاتییەک ڕەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى کەلار کراوە، کە بە فیشەک گیانیلەدەستداوە، بە وتەى کەسوکارەکەشى قوربانییەکە "خۆى کوشتوە". , لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی گەرمیان ئەوەى خستوەتەڕو: "ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 20ى تشرینى دووەمى 2019، لە گوندى گردەگۆزینەى سەربە قەزای کەلار، تەرمی هاوڵاتییەک کە ڕەگەزى نێرە و لەدایکبوى 1997ە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار لە کەلار، کە بەهۆى فیشەکەوە گیانیلەدەستداوە". , پۆلیسی گەرمیان ئەوەشى ڕاگەیاندووە: "بەوتەی کەسوکاری، قوربانییەکە نەخۆشی دەرونی هەبوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و گیانیلەدەستداوە". , لەئێستاشدا دەمانچەکە لەبەردەستی پۆلیسدایە، دەست بە لێکۆڵینەوەشکراوە لەسەر چۆنییەتی ڕوداوەکە، وەک پۆلیسی گەرمیان ئاماژەى پێکردووە. , ,