گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرۆژەیاساى پاراستنى بەرهەمە خۆماڵییەکانى هەرێم گفتوگۆی لەبارەوە کرا

2019.11.20 - 18:48
پرۆژەیاساى  پاراستنى بەرهەمە خۆماڵییەکانى هەرێم  گفتوگۆی لەبارەوە کرا
ناس کورد- سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و وەزیرانى کشتوکاڵ و بازرگانى هەرێم، لەبارەى پرۆژەیاساى پاراستنى بەرهەمە خۆمالییەکانى هەرێم کۆبوونەوە. , ئەمڕۆ چوار شەممە 20ى تشرینى دووەمى 2019، بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و كەمال مسلم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوە، گفتوگۆیان لەبارەى پرۆژەیاساى پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى کرا. , بەگوێرەى ڕاگەیەندراوى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم، بێگەرد تاڵەبانى، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەو کۆبوونەوەیەدا جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە: "پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ئەولەویەتی كارەكانمانە". , ,ئەوەش خراوەتەڕو، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى پەرلەمان و وەزیرى بارزگانى باسیان لە گرنگى پرۆژەکە کردووە، دواتر، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تێبینیيەكانی وەزارەتی  كشتوكاڵی لەسەر پڕۆژەیاساكە خستەڕو، تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی لەگەڵ خواستی بازاڕ. , لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا بڕیاردراوە، هەفتەی داهاتو لەنێوان لیژنەى تایبەتى هەردوو وەزارەت و لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان كۆبوونەوە بكرێت، بۆ ئەوەی پڕۆژەیاساكە دەوڵەمەند بكرێت و "خزمەت بە بەرهەمی خۆماڵی بكات" بە ڕەچاوكردنی مافی بەكاربەر، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى کشتوکاڵدا هاتوە. , لە کۆبوونەوەى پێشوترى پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەم بۆ "پرۆژەیاساى پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى هەرێمى کوردستان" کرا، بڕیاریشە لە ماوەکانى داهاتودا پرۆژەکە پاش هەڵسەنگاندنى بگەڕێندرێتەوە پەرلەمان.   ,   ,