گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد دەنگۆی بڕینی 150 هەزار دیناری دەرماڵەى مامۆستایان ڕووندەکاتەوە

2019.11.20 - 16:33
ناس کورد دەنگۆی بڕینی 150 هەزار دیناری دەرماڵەى مامۆستایان ڕووندەکاتەوە
ناس کورد- دوو سەرچاوەى ئاگادار بۆ ناس کورد دەنگۆی بڕینی 150 هەزار دیناری دەرماڵەی مامۆستایانیان (دەرماڵەى هاندان) ڕەتکردەوە. . ماوەى دوو ڕۆژە لە چەند میدیا و پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی بڕینی 150 هەزار دینار دەرماڵەى مامۆستایان بڵاوبووەتەوە کە گوایە لە پڕۆژەیاسای چاکسازی موچە و خانەنشینیدا جێگیرکراوە و بڕیارە حکومەتى هەرێم ڕەوانەى پەرلەمانی بکات بۆ دەنگدان لەسەری. . هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەى دارایی و ئابوری پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، پڕۆژەیاسای چاکسازی موچە و خانەنشینی بە هیچ شێوەیەک بڕینی دەرماڵەى تێدا نییە و هەموو ئەو دەنگۆیانە "لە درۆ زیاتر هیچی تر نییە." . هێڤیدار ئەحمەد وتیشی، "ئەو کەسانەى ئەو دەنگۆیانە دروست دەکەن دژی چاکسازین و دەیانەوێت موچە بندیوارەکانى خۆیان بمێنێت." . لەبارەى کاتی گەیشتنی پڕۆژەیاساکە بۆ پەرلەمان، هێڤیدار ئەحمەد وتی، "تائێستا هیچ وادەیەک نییە بۆ گەیشتنى پڕۆژەیاساکە بۆ پەرلەمان" بەڵام نایانەوێت پەلە لە حکومەت بکەن بۆئەوەى بە وردی و باشی پڕۆژەیاساکە بنوسرێت. . هەر لەبارەى دەنگۆی بڕینی دەرماڵەکەوە، عومەر ئەمین، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە بڕینی ئەو 150 هەزار دینارە دەکەن کە وەک دەرماڵە بۆ مامۆستایان دیاریکراوە هیچ بنەمایەکی نییە". . وتیشی:" تائێستا هیچ نووسراوێکی فەرمی دەربارەی ئەو بابەتە نەگەیشتووەتە دەستمان".