گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

مۆرینۆ گەڕایەوە خولى ئینگلیزى و دەهۆڵى شەڕى دژ بە مان یونایتید لێدا

2019.11.20 - 16:29
مۆرینۆ گەڕایەوە خولى ئینگلیزى و دەهۆڵى شەڕى دژ بە مان یونایتید لێدا
ناس کورد- مۆرینۆ بە ڕاهێنەرى یانەى تۆتنهام گەڕایەوە خولى ئینگلیزى، لە دەستپێکى کارەکانیشیدا دەهۆلى شەڕى دژ بە یانەکەى پێشوى لێدا. , بەگوێرەى ڕۆژنامەى میرۆرى بەڕیتانى، خۆزیە مۆرینۆى پرتوگالى وەک سزایەک بۆ یانەى مانچیستەر یونایتید بڕیارى داوە ببێت بە ڕاهێنەرى تۆتنهام لە خولى ئینگلیزى. , بەگوێرەى ڕۆژنامە بەریتانییەکە، شەڕى یەکەمى مۆرینۆ و مان یونایتید دەستى پێکردووە، لە ئێستادا شەیتانە سورەکان لە هەوڵى گواستنەوەى برۆنۆ فرناندزى پرتوگالین کە یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەى سپۆرتینگ لیشبۆنەیە، لەبەرامبەریشدا تۆتنهام چاوى بڕیوەتە تواناى هەمان یاریزان، خواستى مۆرینۆشی لەسەرە. , مۆرینۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیشدا باسى لە تواناکانى یاریزانە پرتوگالییەکە کرد و وتى: "لەم وەرزەدا برۆنۆ بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر یاری کردووە، هەرچەندە چاوەڕوانى ئەوەى لێدەکرێت بەهۆى تواناکانى، یاریزانێکى زۆر باشە و هەرچەندە یاریزانى ناوەڕاستە بەڵام گۆڵى زۆریش تۆمار دەکات". , ڕۆیشتنى خۆزیە مۆرینۆ لە یانەى مانچێستەر یونایتید ڕۆشتنێکى ئاسایی نەبو، زۆرترین میدیاى جیهان باسیان لە ئاڵۆزییەکانى نێوان یانەکە و مۆرینۆ دەکرد، پاش دابڕانێکى زۆریش هەڵبژاردنى یانەیەکى دیکەى ئینگلیزى بوەتە جێی باسی میدیا جیهانییەکان. , ,