گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنێک ژیانی دەخاتە مەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی ورچێکی کوالا لە ئاگر (ڤیدیۆ)

2019.11.20 - 13:17
ژنێک ژیانی دەخاتە مەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی ورچێکی کوالا لە ئاگر (ڤیدیۆ)
ناس کورد- ژنێکی ئوستوڕاڵی بوێر ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی ورچێکی کوالا لە ئاگری بەتینی دارستانەکانى باکوری ئوستوڕاڵیا. . وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، ورچەکە لەناو گڕی ئاگرەکەدا گیری خواردووە، بەڵام ژنێک ڕا دەکات و کراسەکەى دادەکەنێت و دەیپێچێت بە ورچەکەوە و دەیباتە ناو ئۆتۆمبێلەکەى خۆی. . https://www.youtube.com/watch?v=7-W53btCS08 ژنەکە خێرا ورچەکە دەخاتە ناو ئاوەوە بۆئەوەى فێنکی بێتەوە و دواتر دەیبات بۆ نزیکترین بنکەى تەندروستی تایبەت بە ئاژەڵان. . بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانى ئەو وڵاتە، تائێستا 350 ورچی کوالا بەهۆی ئاگرە گەورەکەوە خنکاون یان سوتاون. . ماوەى چەند ڕۆژێکە ئاگرێکی گەورە 850 هەزار هێکتار زەوی دارستانەکانى باکوری ئوستوڕاڵیای گرتووەتەوە، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 150 خانووش سوتاون.