گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پنتاگۆن: لەدوای هێرشەکەی تورکیاوە، داعش دەستیکردووە بە ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی

2019.11.20 - 11:29
پنتاگۆن: لەدوای هێرشەکەی تورکیاوە، داعش دەستیکردووە بە ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی
ناس کورد –   وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد، هێرشەکەی تورکیا بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبەرژەوەندی داعشدا بووە و لەدواى ئەو هێرشانەوە ئەو ڕێکخراوە دەستیکردووە بە ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی. . ئەمڕۆ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پنتاگۆن ڕاپۆرتێکی دەربارەی دوایین جموجوڵەکانی داعش لەناوچەکە بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "داعش کشانەوەی ئەمریکا لەباکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای قۆستووەتەوە و هێرشەکانی تورکیاش بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سودیان بەداعش گەیاندووە، بۆ ئەوەی ڕیزەکانی خۆی ڕێکبخاتەوە و خۆی بۆ هێرشی نوێ ئامادە بکات". . بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەدوای هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە هەندێک ناوچە هەسەدە کشاونەتەوە و بۆشایی ئەمنی دروستبووە، داعشیش ئەو هێشانەی بە هەل زانیوە بۆ ئەوەی تواناکانی خۆی ڕێکبخاتەوە و پلانی نوێ دابنێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی ڕۆژئاوا. . پنتاگۆن باسی لەوەشکردووە "بەپێی ئەو زانیارییە هەواڵگریانەی دەستیان کەوتووە، داعش ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی لەکاتێکی دیاریکراودا هێرش بۆسەر وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەنجام بدات، هەروەها لە ئێستادا کار دەکات بۆ پاڵپستیکردن و بەهێزکردنەوەی گروپ و شانە نهێنییەکانی لە جیهاندا". . دەشڵێت"ئەگەری ئەوە هەیە لەماوەی داهاتودا داعش دەستبەسەر چەندین ناوچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییان لە سوریا بگرێت". . ڕۆژی 6ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی وڵاتەکەیی لە سوریا ڕاگەیاند، ئەوەش بە هەڵکردنى گڵۆپى سەوز بۆ تورکیا لێکدرایەوە کە هێرشبکاتە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.