گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێویستە عادل عەبدولمەهدی دەستلەکاربکێشێتەوە

سائیرون سەری سوڕماوە لە ڕێککەوتنەکەى ماڵی عەمار حەکیم: کات درەنگە

2019.11.20 - 10:28
سائیرون  سەری سوڕماوە  لە ڕێککەوتنەکەى ماڵی عەمار حەکیم: کات درەنگە
ناس کورد- پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنى سائیرونی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، چارەسەری کێشەى وڵات بە دەستلەکارکێشانەوەى حکومەتى عادل عەبدولمەهدی دەستپێدەکات و کۆبوونەوە سیاسییەکەى ماڵی عەمار حەکیمیش "بەفیڕۆدانی هێز و توانایە". . ڕامی سەکینی، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنى سائیرون لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "هەڵوێستی سائیرون یاخود ڕەوتی سەدر جەخت دەکاتەوە لە بوونی کێشەى گەورە لە کایەی سیاسی و پێویستە ڕێڕەوەکە ڕاست بکرێتەوە کە بە دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدی، هەمواری یاسایی کۆمسیۆن و بەسەربەخۆکردنی دەستپێدەکات و دانانی یاسایەکی شەفافی هەڵبژاردن دەستپێدەکات. . ڕاشیگەیاند، "زۆربەى لایەنە سیاسییەکان ئەو هەڵوێستەیان ڕەتکردووەتەوە و دەیانەوێت دەستى دەستی بکەن و دوای بخەن بۆئەوەى بگەڕێینەوە بۆ چوارگۆشەى سەرەتا." . دەشڵێت، "سائیرون سەری سوڕماوە لەو کۆبوونەوەیەی شەوی دووشەممە لە ماڵی عەمار حەکیم و لە هەموو کۆبوونەوەکانى تریش کە لە ماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا بەڕێوەچوون چونکە هیچ شتێکی تازەی تێدا نییە، ڕۆژێک حکومەت بە بەرپرسیار دەزانن و ڕۆژێکیش داوای لێ دەکەن."