گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێک لە گەورەترین کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانى ئەمریکا بە گەروى هورمزدا تێپەڕى

2019.11.20 - 08:45
یەکێک لە گەورەترین کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانى ئەمریکا بە گەروى هورمزدا تێپەڕى
ناس کورد-   کەشتی فڕۆکەهەڵگرى ئەبراهام لینکۆڵن و ژمارەیەک کەشتى دیکەى جەنگى، بەگەروى هورمزدا تێپەڕین، لەکاتێکدا ناکۆکییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران توندتر بوون. . بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، هێزى دەریایی ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کەشتى ڕۆژى سێشەممە بەگەروى هورمزى کەنداو عەرەبیدا تێپەڕیوە. . لەچەند مانگى ڕابردوودا گرژییەکانى کەنداو ڕوویان لە زیادبوون کرد، دواى هێرشکردنە سەر چەند کەشتیەکى نەوتى کە ئەمریکا ئێرانى بە ئەنجادانى هێرشەکان تۆمەتبارکرد، بەڵام ئێران ڕەتیکردەوە. . فەرماندەى هێزى دەریایی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە مانگى ئایارى ئەمساڵدا بە ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندبوو، کەشتى فڕۆکەهەڵگر دەنێرنە گەروى هورمز، ئەگەر پێویست بکات. . ئەو هەنگاوەى ئەمریکا هاوکاتە لەگەڵ سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانى ئێرا، بەهۆى زیادکردنى نرخى بەنزینەوە، خۆپیشاندەران داواى ڕۆیشتنى دەسەڵاتى ئەو وڵاتە دەکەن. . کەشتى فڕۆکەهەڵگرى ئەبراهام لینکۆڵن درێژییەکەى 333 مەترە و بە وزەى ئەتۆم کاردەکات، تا دروستکردنى کەشتى "يو ئێس ئێس جيرالد فورد" لەساڵى 2017 بە گەورەترین کەشتى دادەنرا. . کەشتییەکە لەچەندین شەڕدا ڕۆڵى گەورەى بینیوە، لەوانە هەڵمەتى گەردەلولى بیابان لەساڵى 1991 بۆ دەرکردنى سوپاى عێراق لە کوەیت، پشتیوانیکردنى سوپاى ئەمریکا لەشەڕى ئەفغانستان لەساڵى 2002. . کەشتییەکە تواناى هەڵگرتنى نزیکەى 90 فڕۆکەى جەنگى و موشەک هەڵگر و هەلیکۆپتەرى هەیە.