گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

44 کەس لەشارە کوردییەکان کوژراون

لێبوردنی نێودەوڵەتی: لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا 106 کەس کوژراون

2019.11.19 - 19:33
لێبوردنی نێودەوڵەتی: لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا 106 کەس کوژراون
ناس کورد –   ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێشێلکاریی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانى دژی خۆپیشاندەران ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، 106 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون. . ئەمڕۆ سێشەممە، 19ی تشرینی دووەمی 2019، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەى بەوەکرد "لەرۆژی هەینیەوە بەهۆی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکانەوە 106 هاوڵاتی لە 21 شاری ئێران کوژران و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون". . باسى لەوەشکردووە، "لەشارە کوردییەکانی ئێران 44 کەس لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراون". . بەپێی ئامارەکان ژمارەی کوژراوەکان بەم شێوەیەیە: پارێزگای سنە 10 کەس پارێزگای کرماشان 30 کەس پارێزگای ورمێ 4 کەس پارێزگای خوزستان 35 کەس پارێزگای تاران 9 کەس پارێزگای فارس 6 کەس پارێزگای ئەلبوز 4 کەس پارێزگای کرمان 1 کەس پارێزگای ئەسفەهان 1 کەس . چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەرفراوانى خۆپیشاندان ئێرانى گرتووەتەوە لەدژى گرانکردنى نرخى بەنزین لەلایەن حکومەتەوە، ئەمڕۆش هاوڵاتییانی نزیکەی 100 شار و شارۆچکە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد. . بەپێی میدیاکانی سەر بە حکومەتی ئێران، لەخۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا سێ ئەندامی هێزەکانی بەسیج لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەخت کوژراون، کە یەکێکیان ئەفسەرە لە سوپای پاسدران و ئەندامی بەسیجیشە.