گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە مانگى تشرینى یەکەمدا عێراق چوار ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە

وەزارەتی نەوتی عێراق: خۆپیشاندانەکان گرفتیان بۆ فرۆشی نەوت دروست نەکردووە

2019.11.19 - 16:48
وەزارەتی نەوتی عێراق: خۆپیشاندانەکان گرفتیان بۆ فرۆشی نەوت دروست نەکردووە
ناس کورد- وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، خۆپیشاندانەکان بە هیچ شێوەیەک گرفتیان بۆ  فرۆشی نەوتى وڵاتەکە دروست نەکردووە، سەرەڕای داخستنی ئەو ڕێگایانە کە دەچنەوە سەر کێڵگە نەوتییەکان. , ئەمڕۆ سێشەممە 19ى تشرینی دووەمی 2019، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: "سەرەڕای خۆپیشاندانەکان و داخستنی ڕێگاکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، میکانیزمی بەرهەمهێنان و فرۆشی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بەردەوام بوە و بە هیچ شێوەیەک دووچاری گرفت نەبوەتەوە". , وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، کارکردن لە دامەزاراوە نەوتییەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەردەوامن و قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت، بەهیچ شێوەیەک لە ئاستی دیاریکراوی خۆی دانەبەزیوە. , جیهاد ئەوەشى خستوەتەڕو: "خۆپیشاندەران بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەیان لەگەڵ کارمەندانی دامەزراوە نەوتییەکان کردووە". , لەبارەى ڕۆڵى وەزارەتەکەیان بۆ وەڵامدانەوەى داخوازى خۆپیشاندەران، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق وتویەتى، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاریی خۆپیشاندەران، تا ئێستا دوو هەزار 800 پلەی وەزیفییان فەراهەم کردووە. , بە وتەى عاسم جیهاد، عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا چوار ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە. , بەگوێرەی داتاکانی ڕێکخراوی ئۆپیک، عێراق دووەم گەورەترین وڵاتى ئەندامى ڕێکخراوەکەیە لەڕوى هەناردەکردنى نەوتەوە، کە لە پاش سعودیە دێت. , ,