گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ پەرلەمانتارانى لوبنان بە ماتۆڕ لەدەست خۆپیشاندەران هەڵدێن و دەچن بۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان

2019.11.19 - 16:03
ڤیدیۆ؛ پەرلەمانتارانى لوبنان بە ماتۆڕ لەدەست خۆپیشاندەران هەڵدێن و دەچن بۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان
ناس کورد-   ژمارەیەک پەرلەمانتارى لوبنان رێگەى جیاوازیان گرتەبەر تا خۆیان بگەیەننە بیناى پەرلەمانى وڵاتەکەیان بۆ ئامادەبوون لەکۆبوونەوەى پەرلەمان، دواى ئەوەى خۆپیشاندەران سەرجەم ئەو ڕێگایانەیان داخست کە دەچوو بەرەو بیناى پەرلەمان. . بەهۆى فشارى خۆپیشاندەران و گرتنى ڕێگاکانەوە لە ناوەڕاستى بەیروتى پایتەخت، پەرلەمان ناچاربوو کۆبوونەوەکەى دوابخات. . پێش دواخستنى کۆبوونەوەکە، ژمارەیەک پەرلەمانتار هەوڵیاندا خۆیان بگەیەننە بیناى پەرلەمان، بەڵام هیچ ڕێگەیەکیان نەبوو، بۆیە هەوڵیاندا بەرێگەى دیکە خۆیان بگەیەننە بیناى پەرلەمان. . گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە دەریدەخات پەرلەمانتارێک لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەوروبەرى گیراوە و مشتومڕى لەگەڵدا دەکەن، پێش ئەوەى پەرلەمانتارەکە شوێنەکە جێبهێڵێت، کاتێک خۆپیشاندەران هاواریاندەکرد. . هەروەها ڤیدیۆیەکى دیکە، عەلى عەمار پەرلەمانتارى حزبوڵا نیشاندەدات، کە لەڕێگەى ماتۆڕێکى بچوکەوە دەچێت بەرەو پەرلەمان. https://twitter.com/SafaaMokbel2/status/1196734708874395648?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1196734708874395648&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.nasnews.com%2F%25d8%25a8%25d9%2588%25d8%25a7%25d8%25b3%25d8%25b7%25d8%25a9-%25d8%25a7%25d9%2584%25d8%25af%25d8%25b1%25d8%25a7%25d8%25ac%25d8%25a7%25d8%25aa-%25d8%25a7%25d9%2584%25d9%2586%25d8%25a7%25d8%25b1%25d9%258a%25d8%25a9-%25d9%2586%25d9%2588%25d8%25a7%25d8%25a8-%25d9%2584%25d8%25a8%25d9%2586%25d8%25a7%25d9%2586%25d9%258a%25d9%2588%2F چەند پەرلەمانتارێکى دیکەش هەوڵیاندا بە ئۆتۆمبیل خۆیان بگەیەننە پەرلەمان و تەنانەت هەوڵیاندا خۆیان بە خۆپیشاندەراندا بکێشن، بەڵام خۆپیشاندەران ڕێگەیان پێنادەن. https://twitter.com/del_castilos/status/1196707540639371265 خۆپیشاندانەکانى لوبنان پێیانناوەتە مانگى دووەمەوە و قەیرانى سیاسی ئەو وڵاتەش بەردەوامە، هیچ هەنگاوێکیش نەنراوە بۆ دیاریکردنى سەرۆکێکى نوێ بۆ حکومەت، لەدواى دەستلەکارکێشانەوەى سەعد حەریرى لە کۆتایی مانگى ڕابردوودا وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواى خۆپیشاندەران.