گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاجوانى ڕوسیا بەشداری پێشبڕکێی شاجوانی جیهان ناکات لە ئەمریکا

2019.11.19 - 15:39
شاجوانى ڕوسیا بەشداری پێشبڕکێی شاجوانی جیهان ناکات لە ئەمریکا
ناس کورد- بەڕێوەبەری پێشبڕکێی شاجوانی ڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى بەشداری ڕێوڕەسمی پێشبرکێی شاجوانی جیهان ناکات، کە بڕیارە لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت و شاجوانى ڕوسیاش بڕیاریداوە نەچێتە ئەو کێبڕکێیەوە. , ئەنستەیشا بیلیاک، بەڕێوەبەری پێشبڕکێی شاجوانی ڕوسیا بە ئاژانسی" نۆڤۆستی"ى ڕوسی ڕایگەیاندووە: "بەهۆی ئاگادارنەکردنەوەمان لەکاتێکى گونجاودا لەلایەن ڕێکخەرانی پێشبرکێی شاجوانی جیهانەوە، نەمانتوانیوە ئامادەکارییەکان بۆ ئەو پێشبرکێیە ئەنجامبدین، ئەوەش وایکردووە وەرگرتنی فیزای ئەمریکا لەمکاتدا تاڕادەیەکی زۆر ئەستەم بێت". , بیلیاک ئەوەشى ڕاگەیاندووە، ئەمساڵ ڕێکخەرانی پێشبرکێکە دواکەوتون لە ئاگادارکردنەوەی تیمی پێشبرکێی شاجوانی ڕوسیا لە کات و شوێنی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکە، بۆیە ئەستەمە ئەمساڵ بەشداریی بکەن. , ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمی شاجوانی ڕوسیا بەهۆی ئەو هۆکارانەوە بەشێوەیەکی کۆتایی بڕیاریداوە بەشداری لەو پێشبرکێیە نەکات. https://www.instagram.com/p/B49hCBdI8xh/ , ,