گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میلیشیا توندڕەوەکانی تورکیا کچێکی 15 ساڵیان لە عەفرین ڕفاند

2019.11.19 - 14:15
میلیشیا توندڕەوەکانی تورکیا کچێکی 15 ساڵیان لە عەفرین ڕفاند
ناس کورد-   میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ماوەی چوار ڕۆژە کچێکی تەمەن 15 ساڵیان لە عەفرین ڕفاندووە و تائێستا بێسەروشوێنە. . بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوزی نزیک لە هەسەدە، چوار ڕۆژ بەر لەئێستا و لە 15ی تشرینی دووەم ئۆتۆمبێلێکی هۆندای "ڤان" کە چەند ئافرەتێکی نیقاب پۆشی تێدا بووە، لە بەردەم ماڵی ئەو کچەدا لە گوندێکی نزیک عەفرین وەستاوون و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفاندوویانە. . بەگوێرەى هاوار نیوز کچەکە تەمەنی 15 ساڵە و ناوی ڕۆیا هەنانۆ مستەفایە، لەو ڕۆژەوەی کە ڕفێندراوە تائێستا هیچ هەواڵێکی نییە و چارەنوسی نادیارە. . باوکی ڕۆیا ئاماژەی بەوەکردووە، چەند ڕۆژێک پێش ئەوە لەلایەن چەکدارێکی توندڕەوی نزیک لە تورکیا هەڕەشەی لێکراوە. . ئەمە لەکاتێکدایە، دوای ئەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا دوو کوڕ و کچێکی گەنج ڕفێندران، دوای بردن و دزینی ئەو پارە و پێداویستیانەى پێیان بوو، دوێنێ (دووشەممە) بە مردوویی لاشەکانیان دۆزرانەوە. .