گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارى لەکابینەکەیدا دەکات

حەدیسى وادەى چوونى عادل عەبدولمەهدى بۆ پەرلەمان ئاشکرا کرد

2019.11.19 - 13:22
حەدیسى وادەى چوونى عادل عەبدولمەهدى بۆ پەرلەمان ئاشکرا کرد
ناس کورد- وتەبێژی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەچێتە پەرلەمان بۆ پێشکەشکردنی  گۆڕانگارییە وەزارییەکان لە کابینەکەیدا. . ئەمڕۆ (سێشەممە، 19ى تشرینی دووەمی 2019) سەعد حەدیسی، وتەبێژی نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەى بەوە کرد " سەرۆکوەزیران لە پەرلەمان لیستێک بەناوی ئەو وەزیرانە پێشکەشدەکات کە بە نیازن چەند وەزارەتێکی خزمەتگوزاری لە حکومەتدا وەربگرن". . وتیشی:"عادل عەبدولمەهدی بەنیازە گۆڕانکاری لە کابینەکەیدا بکات و کۆمەڵێک وەزیر لە پۆستەکانیان دوور بخاتەوە، ژمارەیەک وەزیری دیکە لە جێگاکانیان دابنێت، ئەو هەنگاوەش بەشێکە لە چاکسازییەکان و یەکێکە لە داواکارییەکانی خۆپێشاندانەکان". . سەعد حەدیسی، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسایەتیانەی کە کاندیدکراوون بۆ پۆستە وەزارییەکان بەپێی کۆمەڵێک پرانسیپ و پێوەری تایبەت هەڵبژێردراون دور لە دەستێوەردانی لایەنە سیاسییەکان. . وتەبێژەکەی عەبدولمەهدی، جەختیکردەوە "سەرۆکوەزیران سورە لەسەر ئەوەی گۆڕانکاریییەکان دەبێت بەدەربێت لە میکانزمی بەش بەشێنە و دەستێوەردانی لایەنە سیاسییەکان". . نزیکەی دوو مانگە، خۆپیشاندان لە بەغدا و چەندین شاری عێراق سەریهەڵداوە، دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت، فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری و بنبڕکردنی گەندەڵی داواکاریی سەرەکی خۆپیشاندەرانە. .