گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارییەکانى کەشوهەواى شارەکانى کوردستان

2019.11.19 - 12:04
گۆڕانکارییەکانى کەشوهەواى شارەکانى کوردستان
ناس کورد –   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی باش لە سلێمانی بەردەوام دەبێت. . بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (سێشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2019)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 5  بۆ 18 پلەدا دەبێت، نزمترین پلەى گەرماش لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک. . هەروەها بۆ سبەی چوارشەممە، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیانەوەوە نابینن و بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ دەبن و خێرایی باش لە سلێمانی بەهەمانشێوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەردەوام دەبێت. .