گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یاریدەدەرە بۆ زیاتر فێربوون و کەمبوونەوەی وانەی تایبەت

وەزیرى پەروەردە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە پەروەردەییە ئەلیکترۆنییەکانى ڕاگەیاند

2019.11.18 - 21:13
وەزیرى پەروەردە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە پەروەردەییە ئەلیکترۆنییەکانى ڕاگەیاند
ناس کورد- وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم، پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە پەروەردەییە ئەلیکترۆنییەکانى ڕاگەیاند. , ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم لە ڤیدیۆیەکیدا ڕایگەیاند: "نوێترین وەشانی هەورە فێرگە، پرۆژەیەکی ئەلیکترۆنی فێرکاریی وەزارەتی پەروەردەیە، کە تۆڕی ئومێد دۆست دڵخوازانە پێشکەشی وەزارەتی پەروەردەیان کردووە". , ئاماژەى بەوەشکردووە، پێگە ئەلیکترۆنییەکە پرۆگرامەکانی خوێندن لە قۆناغی یەکی بنەڕەتی تا دوانزەی ئامادەیی، بەشێوەی لاپەڕەوانە، ڤیدیۆوانە، خودهەڵسەنگاندن، ڕێبەری مامۆستا لەخۆدەگرێت". , ئالان حەمە سەعید ئەوەشى خستوەتەڕو، ئەو پرۆژەیەی فێربوونی هۆشمەند یاریدەدەرە بۆ زیاتر فێربوون و کەمبوونەوەی وانەی تایبەت. https://www.facebook.com/690893977651701/videos/2399199800208273/?t=0 , ,