گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

گەر پارە لە بەغدادەوە بێت مووچەى ئەو سێ مانگە لە ئەمساڵدا دابەش دەکەین

وەزیرى دارایی هەرێم بۆ ناس کورد: مووچەى سێ مانگى کۆتایی ئەمساڵ پاشەکەوت ناکرێن

2019.11.18 - 20:11
وەزیرى دارایی هەرێم بۆ ناس کورد: مووچەى سێ مانگى کۆتایی ئەمساڵ پاشەکەوت ناکرێن
ناس کورد- وەزیری دارایی هەرێم رەتیدەکاتەوە، مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەران پاشەکەوت بکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات، مووچە لەکاتی خۆیدا دەدرێت. , ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ ناس کورد ئاماژەى بەوەکرد: "بەهیچ شێوەیەک بەرنامەمان نییە بۆ پاشەکەوتکردنى مووچەى سێ مانگى کۆتایی ئەمساڵ، ئەگەر پارەش لە بەغدادەوە بێت ئەوا مووچەى ئەو سێ مانگەش لە ئەمساڵدا دابەش دەکەین". , وەزیرى دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەرەتای دەستبەکاربوونی وەک وەزیر مووچە دوانەکەوتوە و لەکاتی خۆیدا دابەشکراوە و بەو جۆرەش بەردەوام دەبێت و هیچ کێشەیەکى نییە. , ئەوەشى خستەڕو: "سۆران عومەر بەبێ بەڵگە و لەخۆیەوە ئەو هەواڵەى بڵاوکردووەتەوە و وتەکانى بنەمایان نییە، دەسەڵاتى پاشەکەوتکردنیش لاى ئەنجومەنى وەزیرانە نەک ئێمە پێشنیازێکى وامان کردبێت". , ئەو وتانەى وەزیرى دارایی لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سۆران عومەر، پەرلەمانتارى هەرێم لە فەیسبوکى خۆیەوە رایگەیاند، وەزارەتی دارایی پێشنیاری کردووە مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ پاشەکەوت بکرێت، کە مووچەى مانگەکانى 10، 11 و 12ى ساڵى 2019 دەکات. , ,