گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە پێکهێندراوە

فەرماندەیی زێرەڤانی: لەکاتی دەوامی ئاسایی خۆیدا ئەفسەرێکمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە

2019.11.18 - 19:22
فەرماندەیی زێرەڤانی: لەکاتی دەوامی ئاسایی خۆیدا ئەفسەرێکمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە
ناس کورد- فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی زێرەڤانی ئاشکرایکرد، لەکاتی دەوامی ئاسایی خۆیدا، ئەفسەرێکیان "کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە". , ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2019، فه‌رمانده‌یی گشتی هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندووە: "سه‌رلەبه‌یانی ئه‌مڕۆ، موقه‌ده‌م دڵزار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رلق له‌ به‌شی ئامریه‌ی باره‌گای فه‌رمانده‌ییمان له‌ ژوره‌كه‌ی خۆی و له‌كاتی ده‌وامی ئاسایی، به‌ هۆكارێكی نادیار به‌ چه‌كه‌كه‌ی خۆى كۆتایی به‌ ژیانی هێناوە". , ئەوەش خراوەتەڕو: "بەناوی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و كه‌سوكاری كۆچكردوو ده‌كه‌ین و ماته‌مینی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین، داواكارین له‌ یه‌زدانی مه‌زن جێگای كۆچكردوو به‌هه‌شتی به‌رین بێت". , لەلایەکى دیکەوە، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی زێرەڤانی ئاماژەى بەوەکردووە، "لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە پێکهاتوە". , ‏دڵزار ئەحمەد، تەمەنی 55 ساڵ بوەو خەڵکی هەولێر بوە، لە ساڵی 2004 پەیوەندی بە زێرەڤانییەوە ‏کردووە، خاوەنی دوو کوڕ و سێ کچە، سەرەتا کە پەیوەندی بە زێرەڤانییەوە ‏کردووە پلەی ملازمی هەبووە دواین پلەشى موقەدەم بوە.‏ , ,