گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ خۆپیشاندەران لە چیلى بە لیزەر فڕۆکەیەکی هێزەکانی پۆلیس دەخەنە خوارەوە

2019.11.18 - 18:50
ڤیدیۆ؛ خۆپیشاندەران لە چیلى بە لیزەر فڕۆکەیەکی هێزەکانی پۆلیس دەخەنە خوارەوە
ناس کورد- خۆپیشاندەرانی شارێکی چیلی بە لیزەر، فڕۆکەیەکی هێزەکانی پۆلیسی ولاتەکەیان خستەخوارەوە. , بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆ کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە خۆپیشاندانەکانی چیلی لە ئەمریکای باشور ڕوداوێکی سەیر ڕویداوە، ئەویش خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی پۆلیسە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە. , وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کاتێک خۆپیشاندەران لە مەیدانێکی ناوەندی شارەکەیان خۆپیشاندانیان کردووە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پۆلیس بە سەریاندا سوڕاوەتەوە، سەدان خۆپیشاندەریش پێکەوە لیزەریان ئاڕاستەی فڕۆکەکە کردووە بەوهۆیەوە خستویانەتە خوارەوە. , کریستۆڤەر ولیامز، کە خاوەنی کۆمپانیایەکی جێبەجێکاری تەکنەلۆژیە لە بوارى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە ڕۆژنامەی دەیلى مەیلی بەڕیتانی ڕاگەیاندووە: "ژمارەیەکی زۆر لیزەر ئاڕاستەی فڕۆکەکە کراون، بۆیە ئەو کەسەی کە هەڵسوڕێنەری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە بوە، بەهۆی کاریگەری لیزەرەکانەوە نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکات، بەوهۆیەشەوە کەوتوەتە خوارەوە". , ولیامز ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت تیشیکى لیزەرەکانیش بەر شوێنێکى فڕۆکەکە کەوتبێت و لەکارى خستبێت. https://twitter.com/netsecfocus/status/1194574626761904128 , ,